دۆخێکی کارەساتبار لە هەرێمی کوردستان دروست بووە
(0) /
ڕوانگه ـ شێرکۆ جەودەت پەڕلەمانتاری خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گرفتە هونەرییەکانی پرسی مووچە کراوە بە گرفتی سیاسی بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە ئەوەش دیارە دەرئەنجامی ئەوململانێیە کە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە.
شێرکۆ جەودەت، ڕونیشیکردەوە: ئەوەی لەو نێوەندەشدا باجی ئەو ناکۆکیانە دەدات بەداخەوە مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کە دەبینین بەوهۆیەوە ئێستا دۆخی کارەساتبار لەکوردستاندا
دروست بووە.
وتیشی:چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ئاسانە و هەرێم دەتوانێت لەڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵییەوە کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوەبهێنێت، بەڵام بەداخەوە دەبینین لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە گرفت بۆ بڕیارەکانی دادگا دروست دەکرێت، چونکە دەزانین هەرێم دەیەوێت لەڕێگەی بانکی ئەهلییەوە مووچە دابەشبکات و هەموشمان دەزانین بانکی ئەهلی هیچ متمانەیەکی پێناکرێت.
شێرکۆ جەودەت پەڕلەمانتاری خولی پێنجەمی کوردستان باسی لەوەشکرد: بەداخەوە ئەوەی گرفتی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە تەنها حکومەتی هەرێم نییە، بەڵکو هەردولا بەرپرسیارن بەرامبەر بەدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: