سودانی چی دەباتە سەر مێزی دانوستانەکانی لە گەڵ بایدن؟

(0) / / فایلی تایبەت / ئەمریکا محەممەد شیاع سودانی بەغدا عێراق


Mar 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی لە سەر بانگهێشتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە 15 ی نیسانی 2024 سەردانی واشنتن دەکات.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە ئاسۆی بەردەم پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن لە قۆناغی پاش کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشی بەرفراوان لە نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، دارایی، ڕۆشنبیری و ئەمنی، گرنگترینی ئەو بابەتانە دەبن کە سودانی لە گەڵ بایدن تاوتوێی دەکات.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە سودانی بەدەر لە دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات، گرنگترین گۆڕانکارییەکان و پتەوکردنی سەقامگیری ناوچەکە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لە 15 ی نیسانی 2024، بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پتەوکردنی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق لە ڕیزی گرنگرین ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوە دەبێت.