دەباشان لە بەردەم تاقیکردنەوەی مامۆستایاندا / سەردەشت محەمەد

(0) / / وتار / ڕوانگە دەباشان سەردەشت محەمەد یەکێتی بافڵ تاڵەبانی کوردستان سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، لەبارەی پرسی دواکەوتنی مووچەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو زیادبون دەچێت و بەتایبەت پاش بە بارمتەگرتنی ئەو بڕە بودجەیەی کە حکومەتی عێراق وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێمی کردوە و  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێی وایە  پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەنها  هۆکارە بۆ خوڵقاندنی ئەو دۆخە نەخوازراوە و خۆیان وەک پشتیوان و خەمخۆری مامۆستایان دەزانن و ئاماددەی هەموو جۆرە هاوکاری و هاوهەڵوێستییەکن . 

هەربۆیە مامۆستان و فەرمانبەران دوای نائومێدبون لەحکومەتی هەرێم و پاش دەرکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق کە هەر فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەک دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێرقدا ببەستێت ، دەیانەوێت ڕوی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانیان بکەن دەباشان و ئەو دەرگایەش تاقی بکەنەوە.

هەرچەندە پرسی دواکەوتنی مووچەو نیگەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران ماوەی دە ساڵە درێژەی هەیە و لەوماوەیەشدا یەکێتی وەک فریادڕەس و خەمخۆری دۆخی هاوڵاتیان ومووچەخۆران خۆی ناساندوە و لەڕێگەی میدیاکانییەوە ئاماددەی هەموسازشێکە لەگەڵ بەغدادا، تەنها لە پێناو بەرژەوەندی مووچەخۆران و مامۆستایاندا، بەڵام تائێستا ئەو هەڵوێستەی یەکێتی تەنها لەچوارچێوەی قسە و لێدوان و نوسراودایە و لە باری پراکتیکیدا هەنگاوێکی نەناوە، بەڵام بۆ لەمەو دوا و بەتایبەت دوای دەرکردنی بڕیارەکانی دادایی فیدراڵی ئیدی یەکێتی دەکەوێتە بەردەم ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی قورستر و هیچ بیانوییەک نییە بۆیەکێتی کە خۆی لە داوایی مامۆستایان و فەرمانبەران بدزێتەوە و بە تایەت کە لەم ڕۆژانەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە  دەیانەوێت گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان ببەنە دەباشان، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بین ئەمجارە بافڵ تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی دێنە ناو خۆپیشاندان و گردبونەوەکانی مامۆستیان و فەرمانبەرانەوە و لەنزیکەوە گوێیان لێ دەگرن یاخود بەبیانوییەک پشت لە داوەکاریەکانیان دەکەن و ئەو دەرگایەش بەسەر مامۆستایاندا دادەخەن؟