مەسعود بارزانی: نابێت مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت

(0) / / كوردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی بودجە


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبونەوەی  لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق،  مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنن، بەڵام بەمەرجێک دووربێت لە دەستتێوەردانی دەرەکی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەکانی دادگەی فیدراڵ، کە ئامانج لێی شکاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.

 
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بارزانی، لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستانەوە ئاشکرای کردووە:بە ئامانجی  لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان، نابێت  مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت و  پێویستە ز چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان دابنرێت.