بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرکی سەر ئاژەڵی زیندوو دەدرێت

(0) / / كوردستان / روانگه گومروک


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

روانگه - بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرکی سەر ئاژەڵی زیندوو دەدرێت.

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندا بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە دەدرێت.
 بە پێی گشتاندنێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان و لە پێناو بەژەوەندی هاوڵاتیاندا بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە
جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی گشتاندنەکەیی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، ئاماژە بە کۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوەو بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.