پەڕلەمان شوێنی هەموو کەسێک نییە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە پەڕلەمان ڕیبوار محەمەد ساڵح


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ لەگەڵ نزیکبونەوە لە هەڵبژاردنی  داهاتوی پەڕلەمانی کوردستان کەوابڕیارە مانگی شەشی ئەم ساڵ بەڕێوەبچت، ناوی بەشێک لە پاڵێوراوان لەڕێگەی میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە و بەشداری کردنی بەشێک لەوانە نیگەرانی لای هاوڵاتیان و شارەزایانی بوار یاسا دروست کردوە و شارەزایەکی یاسایش ڕایدەگەیەنێت: دامەزراوەیەکی باڵای وەک پەڕلەمان پێویستی بەکەسانی شارەزا وپسپۆڕ هەیە

دکتۆر ڕێبوار محەمەد ساڵەح، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسای ڕایگەیاند: پەڕلەمان وەکو دەسەڵاتی یاسادانان پێویستی بە خەڵکی پسپۆڕ و شارەزایە لە بوارە جیاوازەکان، چونکە دەسەڵاتی یاسادانانە وئەم دەسەڵاتە یاسا دەردەکات بۆ هەموو ئەو بابەتانەی کەدەببە زاهیرە لە کۆمەڵگادا ، بۆیە ئەسڵ وایە زۆرینەی ئەوانەی کەدەچنە پەڕلەمان کەسانی پسپۆڕ و شارەزای یاسای بن و شارەزاییەکی قوڵیان هەبێت لەسەر پرۆسەی یاسادانان و فەلسەفەی یاسا، چونکە تۆ کاتێک یاسایەک دەدردەکەیت دەبێت بزانیت بۆچی ئەو یاسایە دەردەکەیت، 

وتیشی: ئەو یاسایەی کە دەدردەکرێت لە پەڕلەمانەوە نابێت ئەوەندە کاڵ وکرچ بێت کە پاش دوومانگ ڕێکبخرێتەوە،چونکە ئەوە وادەکات ئەمنی یاسایی لەو وڵاتەدا نەمێنێت کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە، بۆیە بەهۆی ئەوەی کە خەڵکانی ناپسپۆڕ دەچنە پەڕلەمانەوە ببێتەهۆی ئەوەی کە ئەمنی یاسایی لەمەترسیدابێت.

دکتۆر ڕێبوار ڕونیشی کردەوە: ئەوانەی کە دەچنە پەڕلەمانەوە مەرج نییە بەتەنها شارەزایی بواری یاسایبن، بەڵکو ئێمە شارەزای بوارەکانی ئابووری ، کشتوکاڵ ، تەندروستی و هەموو بوارەکانی دیکەمان پێویستە لەناو پەڕلەمانا و دەبێت ئەمانە نوێنەرایەتی خەڵک بکەن، چونکە سبەی ئەگەر گرفتێکی یاسای، تەندروستی ،کشتوکاڵیت هەبێت دەبێت لە پەڕلەمانەوە چارەسەری بکەیت وە بۆیە پێویستە کەسانی شارەزا لە هەموو بوارەکاندا لە پەڕلەماندا بونیان هەبێت

دکتۆر ڕێبوار، باسی لەوەشکرد: ئەگەرپەڕلەمان کوالێتێکی باشی هەبێت ئەوکات کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوحکومەتەی کەدەبێتە بەرهەمی هەڵبژاردنی داهاتوو، چونکە پەڕلەمان بەرهەمی هەڵبژاردنی خەڵکە، ئەگەر پەڕلەمانێکی کوالێتی بەرز و پەڕلەمانێک بێت لەئاست ئەوەدابێت کە پێی بوترێت دەسەڵاتی یاسادانان و یاسادانەران ئەگەرئەم کوالێتییەی تێدابێت بێگومان  ئەنجامەکەی ئەوەدەبێت کە حکومەتێکی لێ بەرهەم دێت کە بێمنەت نابێت لە پەڕلەمان و حکومەتێک دەبێت کە کارەکانی لەژێر ترس و چاودێری پەڕلەماندا مومارەسە دەکات،  بۆیە پەڕلەمان شوێنی هەموکەسێک نییە و شوێنی ئەوانەن کە پسپۆڕن لەبوارەجیاوازەکاندا بەگشتی و وە بەتایبەتی شارەزان  لەڕوی یاسادانانەوە، چونکە کردارەکە کردارێکی یاسادانانە.

دکتۆر ڕێبوار محەمەد ساڵەح، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسای، ئاشکرایشی کرد: یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەم دۆخەی دروستکردووە ئاستی هەڵسەنگاندنی خەڵکە بۆ کاندیدان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردودا کەوایکردووە حیزبەکان بێن دەست بۆ هەندێک خەڵک ببەن کە ناودارن لە سۆشیال میدیا، چونکە پێیوایە خەڵک لەسەر بنەمای سۆز و لەسەر بنەمای ئەوەی کە بەچاو چەندجار کەسێکی بینیوە کەسێک دیاریدەکات، واتە خەڵک ئیرادەی لە چاویایەتی نەک لە عەقڵیایەتی، بۆیە حیزبی سیاسی ئاوا دەنگدەرەکانی دەخوێنێتەوە، بۆیە گرنگە دەنگدەران کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا ئەو تێڕوانینە ڕاست بکەنەوە وحیزبەکانیش دەبێت کەسانی شارەزا بەربژێربکەن، چونکە لە کۆتایدا ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک. هەرئەمەش وادەکات کە بڵێین دەنگدان بەتەنها ماف نییە،بەڵکو ئەرکیشە.

دکتۆر ڕێبوار محەمەد ساڵەح، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسای، وتیشی:  هەرچەندە پێموانییە تێڕوانینی خەڵک لەسەر ئەم پرسە بەزوی بگۆڕێت، بەڵام لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی باشی خەڵکمان هەن کەڕۆسنبیر و هۆشیار و خوێنەوارن و لەسەر بنەمای سۆز و عاتیفە دەنگ نادەن و هەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان دەکەن، هەربۆیە من پێموایە بۆ  هەمو ئەو کێشانەی کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا هەمانبووە وپەڕلەمان دەستەوەستان بووە لە ئاستیدا  و حکومەت جوابی پەڕلەمانی نەداتەوە لەم هەڵبژاردنە خەڵک دەتوانێت تێڕوانینی خۆی بگۆڕێت و بەرپرسیاربێت لەو دەنگەی کە دەیدات، چونکە ئەگەر پەڕلەمانێکی کارات هەبێت ئەوکات ناتوانیت بچیتە ژێرباری هەندێک کاری خراپی حکومەتەوە.