مەلا بەختیار بۆچوونی خۆیی لە سەر دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتی بەغدا لە گەڵ هەولێر نەگاتە ڕێکەوتن، ڕەنگە بە شێوازی کاتی بۆ هەرێمی کوردستان زیانی هەبێت بەڵام بۆ عێراق زیانێکی مێژوویی بە دواوە دەبێت.
مەلا بەختیار ڕەخنەی لە هەرێمی کوردستان گرت کە لە ماوەی 31 ساڵی ڕابردوو لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ژێرخانێکی ئابوری بەهێز درووست بکات کە هێندە پێویستی بە حکومەتی ناوەند بەنێت.
ناوبراو وتی کە دواخستنی ڕێکەوتن لە گەڵ هەرێمی کوردستان ئۆباڵێکی مێژوویی خەراپ دەخاتە ئەستۆی حکومەتی بەغدا.
تێبينيێك بنێرە: