بایدن: سزاکانی سەر ئێران لانابەین
(0) /
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هیچ سزایەکی ئیدارەی پێشووی ئەو وڵاتە لە سەر ئێران لانابرێت.
جۆبایدن ڕایگەیاندووە کە تەنیا مەرجی سوککردنی سزاکانی سەر ئێران پابەندبوونی تارانە بە ڕاگرتنی پیتاندنی یورانیۆم.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بۆ گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان، سزاکان هەڵناگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێبەری ئێران ڕایگەیاندبوو ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی ناتوانن مەرج بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دابنێن.
ئایەتووڵا خامنەیی جەختی لەوە کردبووە کە دەبێت پێش گەڕانەوەی ئێران سەرجەم گەمارۆ و سزا ئابورییەکان بە کردەوە هەڵبگیرێن./.
تێبينيێك بنێرە: