دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی کورد، دەگەیەنێت

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

 

ڕوانگە ـ وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەوان دژی هەر هەوڵێکن بۆ ئەوەی بیەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.

شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕایگەیاند: ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتیمانی پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەکەین لە وادەی خۆیدا و دژی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان دوا بخات، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن زیانێکی گەورە بە پرۆسەی سیاسی لە هەرێم و پێگەی کورد دەگەیەنێت. 

وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە دەبێت هەموو حیزب و لایەنەکان لە خەمی داهاتوو و پرۆسەی سیاسی لە هەرێم بن و داهاتووی هەرێم لە پێناو بەرژەوەندیی  حیزبی نەخەنە مەترسییەکی گەورەوە.

شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی، باسی لەوەشکرد:  لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان بوونی نیە و حکومەت کار بەڕیکەرەو ماوەی سروشتی خۆی تێپەراندوە،  وە زۆربەی پرۆژە ئابوریەکان ڕاگیراون،  شەش مانگە تەنها دووموچە دراوە، خەلک بارودۆخی زۆر خراپە ،بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان شان بەنە بەر ئەم بەرپرسیارەتییە و خەمی داهاتووی هەرێمی کوردستان بخۆن، بیر لەوە بکەنەوە کە داهاتووی هەرێم بەرەو هەڵدێر نەبەن، چونکە گەر هەڵبژاردن نەکرێت ئەگەری زۆرە هەموو دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێم هەڵوەشێنرێتەوە لە رێگای دادگای فیدراڵیەوەو کۆتایی بەقەوارەی هەرێم بهێنرێت.