لەسەر داواکارییەکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داواکاری گشتی هەرێم هاتە دەنگ

(0) / / فایلی تایبەت / مافی مروڤ هەرێم


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ دوابەدوای داواکارییەکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کە ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کرابو سەبارەت بە ڕێگری کردن لە سوکایەتی کردن بە بەخشراوان، داواکاری گشتی هەرێم هاتە دەنگ.

دوای ئەوەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له ڕێگەی نوسراوی فەرمییەوە  داوایەک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم دەکات بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسانی بەخشراو و خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاردێنن و ڤیدیۆیان پێ دەکەن، ئەوەش بەئامانجی بەدەست هێنانی لایک و کۆمێنت و ژمارەی بینەرو سودی دارایی کە ئەو کارە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە بەگشتی و دوورە لە بەهاو  عورفی کۆمەڵگە.لەکاتێکدا ئەو چینەی ناو کۆمەڵگە زیاتر پێویستیان بەچاودێری و ڕەچاو کردن هەیە نەوەک بەو شێوە بەکار هێنانیان.

بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم بەنوسراوی فەڕمی گشتاندنیان بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی کردووە لە شارەکان بۆ ئەنجامدان و گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو کارانە هەڵدەستن و ئەو کارە دەکەن 

ئەم داواکاریەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەکاتێکدایە کە ڕۆژانە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەیان وێنە و ڤیدۆی کەسانی بەخشارو لەلایەن خەڵکانێکەوە بڵاو دەکرێتەوە ئەوەش بۆ مەرام و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. نەک بۆ یارمەتیدان و دەستگرۆی ئەوکەسانە.