ڕاگەیێندراوی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا

(0) / / فایلی تایبەت / زایەڵە کۆمەڵەی پیشەسازی کوردستان نەوت ئەمریکا


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا بڵاوکردەوە.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان - ئەپیکور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتە ڕوو کە سەردانەکەی ڕۆژی 15ی ئەم مانگەی محمد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا هەنگاوێکی گرنگ و پڕبایەخە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان   
 
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان - ئەپیکور لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە ئەم سەردانە کۆتای بە چەقبەستوویی لەبابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دێنێت.
 
باسیان لەوەشکردووە: كۆمپانیا و ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.