پۆلیسی گەرمیان داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی گەرمیان دەکات

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانکە خانمان ئافرەت


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەێنراوێکدا سەبارەت بە دیار نەمانی  ئافرەتێکی تەمەن ٢١ ساڵی دانیشتووی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، داوایەک لە هاوڵاتیانی گەرمیان دەکات و داوادەکات کە هەرکەسێک دەبارەی ئەو ئافرەتە زانیاری لایە پەیوەندی بەژمارە 104 وە بکات.

 
هەر لە ڕاگەێنراوەکەدا هاتووە، ئافرەتەکە ناوی ڕۆشنا محمد احمدە و لەدایکبووی ساڵی 2003 یەو دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری کەلارە. جبەیەکی ڕەش لەبەردایەو  سەرپۆشێکی نیلی بەسەرەوەیە.

 پۆلیسی گەرمیان هۆکاری دیارنەمانی ئافرەتەکەی بۆ ئەوەگەڕاندۆتەوە کە توشی نەخۆشی دەرونی بوەو لەدوێنێوە لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە.
بۆیە داوا دەکات هەرکەسێک زانیاری لەسەر ئەو ئافرەتە هەیە لەڕێگەی ژمارە 104 وە ئاگاداریان بکاتەوە.