سەرۆك کۆمار: پێویستە کۆتایی بە توندوتیژی دژبە ژنان و منداڵان بهێنرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ژنان ئافرەتان توندوتیژی


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.له‌تیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ شەممە 10-8-2024 بەشداری لە کۆنفرانسی "رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان" کرد، کە لەلایەن رەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە رێکخرابو.

لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، چالاکییەکانی ئەم کۆنفرانسە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی کەربەلا و ئیلهامیان لەو رۆڵە گەورەیە وەرگرتوە، کە خاتوو زەینەب لە سەرکردایەتیکردنی خێزانەکانی ئەهلی بەیت (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) بینیویەتی و کەرامەتی ئەم خێزانە بەڕێزانەی پاراست، سەرەڕای رۆڵی بوێرانەی لە روبەڕوبونەوەی ستەمکاری.

هەروەها سەرۆك کۆمار ستایشی رۆڵی گەورەی ژنانی عێراقی لە دژی دیکتاتۆری و ستەمکاری کرد و ستایشی بەشداریکردنی ژنانی کرد لەو شۆڕشانەی دژی دەسەڵاتە ستەمکارەکان هەڵگیرسێندران