سەرۆك کۆمار: پێویستە کۆتایی بە توندوتیژی دژبە ژنان و منداڵان بهێنرێت
(0) /
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لهتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ شەممە 10-8-2024 بەشداری لە کۆنفرانسی "رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان" کرد، کە لەلایەن رەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە رێکخرابو.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، چالاکییەکانی ئەم کۆنفرانسە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی کەربەلا و ئیلهامیان لەو رۆڵە گەورەیە وەرگرتوە، کە خاتوو زەینەب لە سەرکردایەتیکردنی خێزانەکانی ئەهلی بەیت (سهلامی خوایان لهسهربێت) بینیویەتی و کەرامەتی ئەم خێزانە بەڕێزانەی پاراست، سەرەڕای رۆڵی بوێرانەی لە روبەڕوبونەوەی ستەمکاری.
هەروەها سەرۆك کۆمار ستایشی رۆڵی گەورەی ژنانی عێراقی لە دژی دیکتاتۆری و ستەمکاری کرد و ستایشی بەشداریکردنی ژنانی کرد لەو شۆڕشانەی دژی دەسەڵاتە ستەمکارەکان هەڵگیرسێندران
تێبينيێك بنێرە: