کورد چۆن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک دەکات؟
(0) /
ئەگەرچی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەر یەک بە جۆرێک پێناسەی کەرکوکیان کردووە و بەردەوام جەخت لە سەر کوردستانی بوونی ئەم شارە دەکەنەوە بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە ئەمجارە و بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لانیکەم چاوپۆشی لە ناکۆکییەکانی نێوانیان بکەن و بە یەک هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
پارتی ڕایگەیاندووە کە ئەگەرچی بارەگامان لە کەرکوکدا نەماوە بەڵام خەڵکی خۆمان هەیە و کاندیدمان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک دەبێت.
یەکێتی وەک هەمیشە چاوی لە زیاترین کورسی کەرکوکە و لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بە هاوپەیمانی کوردستانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.
کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبی شیوعی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوکدا ناکەن، دوو حیزبە ئیسلامییەکە بە پێی ڕێکەوتنیان لە گەڵ یەکێتی ئەو بڕیارەیان داوە.
لایەنەکانی دیکەی وەک نەوەی نوێ، سۆسیالیست، هاوپەیمانی و بزوتنەوەی ئیسلامیش ڕایانگەیاندووە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکوک کاندیدی جیایان دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: