ئامارێکی مەترسیدار لە بارەی ئایندەی ئاو لە عێراق دەخاتەڕوو

(0) / / ڕاپۆرت / ڕوانگه ئاو وشکەساڵی


Apr 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئامارێکی مەترسیدار لە بارەی ئایندەی ئاو لە عێراق دەخاتەڕوو هەروەها ڕایدەگەیەنێت: 
لە عێراقدا جیاوازییەکی گەورەمان لە بڕی خواست و خستنەڕووی ئاو  هەیە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لە پانێڵێکی دیداری سلێمانی ڕایگەیاند:  دە ساڵی دیکە کورتهێنانی ئاو لە عێراق بۆ 10 ملیار مەتر سێجا هەڵدەکشێت و لە ئێستاشدا جیاوازییەکی گەورەمان هەیە لە بڕی خواست و خستنەڕووی ئاو.
 
 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا ڕێککەوتنی تایبەت بە ئاو و پشکی عێراق لە رووبارەکانی دیجلە و فورات واژۆ دەکرێت.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەوەشی ئاشکراکرد: 
کە تاوەکو ئێستا لە سەر پرسی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات  لەگەڵ تورکیادا نەگەیشتووین بە ڕێککەوتنێکی یەکجارەکی و   تەنیا لە ساڵی 1987 پرۆتۆکۆلێک هەیە لەبارەی رووبارەی فوراتەوە، دەستوەردان لە بانکی نێودەوڵەتییەوە ئەوەی دیاریکرد، کە دەبێت 500 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا کەمترین بڕە ئاو بێت کە لەسەر سنووری تورکیا و سووریاوە بگاتە عێراق، دواتر رێککەوتن لەگەڵ سووریا کرا،  58٪ بۆ عێراق و 42٪ بۆ سووریا بێت، مەرجێکی ئەو رێککەوتنە ئەوەیە کاتییە تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی تەواوەتی لەبارەی دابەشکردنی ئاو لەنێوان ئەو سێ وڵاتە،

وتیشی: بەداخەوە تاوەکو ئێستا نەگەیشتووین بە رێککەوتن لەوبارەیەوە، ئێمە بەو ئاراستەیە هەوڵمانداوە، چەندین دیدار هەبوو و لە نیسانی ساڵی رابردوو سەردانی دەوڵەتی سەرۆکوەزیران بۆ تورکیا هەبوو، بابەتەکە وروژێندرا، بەڵام ئێستا ئەگەری سەردانێکی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق هەیە، ئێمە یاداشتێکی گونجاومان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بچێتە نێو پرۆتۆکۆلەوە و چاوەڕواندەکرێت واژۆ بکرێت،
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەشکرد:  دۆسیەی ئاو گرنگ و یەکلاکەرەوە و سەرەکییە لەنێوان عێراق و تورکیادا، چونکە بەرژەوەندیی هاوبەش هەیە، تورکیا زۆر دۆسیەی هەیە ئابووری و ئاسایش و شتی دیکەش، ئێمەش ئاومان هەیە، بۆیە دەبێت هاوسەنگی هەبێت، چاوەڕوان دەکەین هەنگاوێک لەوبارەیەوە بچێنە پێشەوە.