کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دەستگرۆییکردنى خاوەن بەرژەوەندییە کشتوکاڵییەکان لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه گەرمیان دەستگرۆییکردن


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگه ـ بە ئامادەبونی د.محەمەد حسین نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھاوکات سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و  دڵنیای جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و د.فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەشێک لە ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پرۆژە کشتوکاڵی و بازرگانییەکان، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دەستگرۆییکردنى خاوەن بەرژەوەندییە کشتوکاڵییەکان لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

 دکتۆر محەمەد حسێن، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا باسی لە ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد سەبارەت بە گرنگیدان کارکردن بۆ ڕیفۆرم و گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە کوردستان، وە هەروەها سوپاسی زانکۆی گەرمیانی کرد کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی لەم چەشنەیان بە ئەنجام گەیاندووە و پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ دوپاتکردنەوە.    

وتیشی: لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی باشی خوێندن و پەروەردە کە گرنگی بدات بە کوالێتی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنان و توێژینەوەو  وەبەرهێنان و بە مۆدێرنکردنی دامەزراوەکانمان و باشترکردنی ژێرخان و دابینکردنی ئامیری پیشکەوتو بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە بواری کشتوکاڵیدا، وەزارەتمان و زانکۆکانمان هاوکار و هەماهەنگ دەبن لە پەرەپیدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەیەک کە بنەما سەرەکیەکانی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پشەیی تیایدا ڕەنگبداتەوە و ئەو کارامەیی و لێهاتویانە دەستەبەر بکات کە هاوتەریبن لەگەڵ پێداویستی بازاری کاردا.

دکتۆر محمد حوسێن ئاشکرایکرد ؛ کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتویی و گرنگیدان بەو دامەزراوانەی کە پێویستن بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەشێوەیەکی مۆدێرن و گونجاو لەگەڵ کەشو هەوای هەرێمی کوردستان، پشتگیریەکی بەهێزی هەوڵەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و  کەمکردنەوەی هەژاری و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هەموان.

دکتۆر محەمەد حسێن، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا، ڕونیشیکردەوە: لە ئێستادا و بە خۆشحاڵیەوە و لە ئەنجامی ئەو هاوکاریە پڕ بەرهەم و بەردەوامانەی نیوان وەزارەتی خویندنی باڵا و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی یونیسکۆ لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردودا  لە رێگەی دانانی ستراتیژی تی ڤێت، و جێبەجێکردنی پرۆژەی تی ڤێت یەک، تی ڤیت دوو ، پرۆژەی تی ڤێتی نوێی یەکێتی ئەوروپا دەستی پێکردوە.


جێگەی ئاماژەییە ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی گرانتێکی نێودەوڵەتییە کە لە ڕێکخراوى ئایرێکس بەدەستهاتووە و ئەم ڕێکخراوە فەندی پرۆژەکە دەکات، پرۆژەکە لەنێوان زانکۆى گەرمیان و زانکۆى فلۆریدا، ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستى پێداچونەوە و نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێجە کشتوکاڵییەکانى هەرێمى کوردستان، کۆلێجى کشتوکاڵى زانکۆى گەرمیان بە نمونە، کەماوەی یەک ساڵ و نیوی خایاندوەو بەشی دووەمی پرۆژەکە بەشێوەی کرداری خوێندکارانی کۆلێجی کشتوکاڵ لەماوەی داھاتودا لەشوێنی کار جێبەجێی دەکەن.