گەنجێکی کورد، بە شێوازێکی جیاواز کارەبا بەرهەم دەهێنێت
(0) /
ڕوانگە ـ زریان پیرۆت ابوبکر، لەدایک بووی ساڵی 1994 لە شاری ڕانیە
خوێندکاری قۆناغی سێیە لە پەیمانگای ڕاپەڕینی ناحکمومی
ئەو بۆ ڕوانگە، باسی لەوەکرد: وەک خوێندکارێک بە پێویستم زانیوە بەو چەند ساڵەی ئەزمونی خوێندنم بتوانم کارێکی جیاواز بکەم ئەویش بەرهەمهینانی کارەبایە تەنها لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاو و خوێوە
وتیشی: ئەوەی کارەکەی من جیاواز دەکات لە کاری ئەوکەسانەی دیکە کە بەشێوازی جیاواز کارەبایان بەرهەمهێناوە ئەوەیە کە تاوەکو ئیستا نەمبیستوە کەسێک لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەنها ئاو و خوێوە کارەبای لەوشێوەیە دروست بکات
زریان پیرۆت ابوبکر ڕونیشی کردەوە:جۆری کارەبایەکە تاقەی دیسییەو دەتوانێت 12ڤۆلتی دیسی بدات وە توانای هەیە بۆماوە یەک هەفتە گلۆپ بەکاربهێنی بە بێ کووژانەوە
زریان پیرۆت ئەوەشی خستەڕوو: تاوەکو ئیستا هیج کەس و لایەنیک هاوکاری نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکەی بکاتە پرۆژێکی گەورەتر، چونکە ئەگەر هاوکاری بکرێت دەتوانێت زۆر بەئاسانی وزەی زۆر زیاتر بەرهەم بهێنێت.
زریان پیرۆت ابوبکر، باسی لەوەشکرد: بە پێویستی دەزانم کەسانی بەهەرەمەند هاوکاری بکرێن و سەپۆرت بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن حەزوخولیا و داهێنانەکانیان گەورەتر بکەن و بیکەن بە پرۆژەی جیاوازتر بۆئەوەی بتوانن لە ڕێگەی پرۆژە و داهێنانەکانیاوە خزمەتی زیاتر بە خەڵکی کوردستان بکەن، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەم هاوکاری کەسانی بە هرەمەند بکات.
تێبينيێك بنێرە: