سودانی فڕۆکەی شەڕکەری دەوێت

(0) / / ڕاپۆرت / واشنتن سابت محەممەد عەباسی عێراق محەممەد شیاع سودانی


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری عێراق وردەکاری دانوستانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی لە واشنتن ئاشکرا کردووە.
سابت محەممەد عەباسی ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتن سەبارەت بە کڕینی فڕۆکەی و کۆپتەر و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دانوستانی لە گەڵ ئەمریکییەکاندا کردووە.
وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەت پشتیوانی لە بەهێزبوونی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان دەات و لەم پێناوەدا گرنگییەکی زۆر بە پیشەسازییە سەربازی و بەرگرییەکان دراوە.
عەباسی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیان بیانییەکانیش دەیانەوێت لە بواری پیشەسازی سەربازی لە عێراقدا وەبەرهێنان بکەن و بەرهەمەکانیان بە حکومەتی عێراق بفرۆشنەوە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق 15 ی نیسان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن و زیاتر لە هەفتەیەک لە ئەمریکا مایەوە. ناوبراو لە ماوەی مانەوەیدا لە گەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە وەزیر و کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا کۆبووە و چەندین ڕێکەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەر دوو لادا واژۆ کراوە.