عەمید سەرحەد قادر: یەکێتی بوون عەیبە نییە

(0) / / كوردستان / پارتی


May 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

عەمید سەرحەد قادر ڕایگەیاندووە کە یەکێتی بوون نە عەیبەیە و نە بە دزییەوە دەکرێت.

بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لە سەر پشکی پارتی، ڕایگەیاندووە کە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 لە ماڵەوە دانیشتووم و پەیوەندیم بە هیچ حیزبێکەوە نییە و هیچ کێشەیەکیشم بۆ چارەسەر نەکراوە.

ناوبراو کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە، ڕایگەیاندووە کە پارتی لە چەندین سەردانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی بەغدا بۆ هەولێر باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نەکردووە و تەنانەت ئاڵۆزیشی کردووە.

عەمید سەرحەد قادر هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی پارتی، یەکێتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە./.