وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگه هەرێم دارایی


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پێویستە حکومەتی عێراق ئاسانکاری بکات دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هەر لەو ڕاگەێنراوەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هانی حکومەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی  پابەند بێت بە مەرجەکانی رێککەوتنەکانی چەند مانگی ڕابردو وە پێویست دەکات حکومەتی عێراق ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەوەی ئاشکراکردووە: "کە لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ دا هیچ پاساوێک نییە، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. چونکە ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن.