دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە هەڵبژاردن هاوپەیمانیی نیشتمانی


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی، ڕایدەگەیەنێت:"  هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی چارەنووسی نیشتمانی و خەڵکە، بۆیە دەبێت ئێمەی خەڵکی کوردستانیش بە بایەخەوە سەیری هەڵبژاردنەکان بکەین و نابێت لەوانە بین هەڵبژاردن بێبایەخ دەکەن.
 
شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕونیکردەوە:" ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتمانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانین و ڕای دەگەیەنین کە پێویستە کاتی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت. 
 
وتیشی:" هەر دواخستنێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لە کۆی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێت تەواوی لایەنە خەمخۆرەکان بە گرنگییەوە بۆ بەڕێوچوون هەڵبژاردن بڕوانن تا لە ڕێی سندوقەکانی دەنگدانەوە خزمەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.
 
شاتین قەرەداغی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتیمانی
باسی لەوەشکرد:"  هاوپەیمانیی نیشتمانی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیداو دواخستنی هەڵبژاردن هیچ پاسوێکی یاسایی و لۆجیکی نیە، بۆ یە ئێمە داکۆکی دەکەین لەوەی هەلبژاردن دوانەخرێت لەبەر بەرژەوەندی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان.