سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، مەترسیدارترین سەردانبوو

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە ئەردۆغان کوردستان هەولێر ئازد ئیراهیم ئەحمەد


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئازد ئیراهیم ئەحمەد نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە گوفتوگۆیەکیدا بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"  هەر شرۆڤەکار و هەر نوسەر و ڕۆژنامەوسێک بە جۆرێک جیاواز لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر دەڕوانێت، بۆیە من وای دەبینم ئەمە سەردانێکە پەستانێکی ئەرێنی تورکیایە، دەیخاتە سەر  عێرا و هەرێمی کوردستان، بۆ دەرئەنجامێک کە دەرئەنجامەکە بۆ میللەتی کورد نەرێنییە، واتا بەو مانایەی کە کورد لە بەرامبەر ئەم سەردانەدا ئەو جەنگەی بۆ بکات کە ئەو ناوی ناوە جەنگی تیرۆر  وە دەیەوێت سنورەکانی بۆ بپارێزێت
 
وتیشی: بەنیسبەت حکومەتی عێراقیشەوە ئەم سەردانەی ئەردۆغان بە سەردانێکی سەرکەوتووی نازانم ، چونکە ئەم سەردانە جۆرێک لە باڵادەستی بە تورکیا دەدات و تورکەکان بە عێراق دەڵێن، ئەوە ئێمەین کە ئەگەر ئاواتان بۆ بەرنەدەینەوە ئێوە بێ ئاو دەبن، بۆیە پێویست دەکات ئەم پەستانە بخەینە سەرتان بۆئەوەی هەم هەرێمی کوردستان و هەم عێراقیش بە پێی داواکاریەکانی ئەردۆغان و تورکیا مامەڵەبکەن.
 
لە بارەی ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە هەولێر لە ئەردۆغان کرا، ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ئاشکرایی کرد:" ئەم پێشوازییەی پارتی جۆرێکی دیکەیە لەو وەڵامدانەوەیەی پارتییە بۆئەو لایەن و هێزانەی دەرەوەی خۆی کە پارتی وەهای دەبینێت خۆشحاڵ نین بە سەردانیکردنی، ئەردۆغان بۆ هەولێر، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە نە لە چوارچێوەی حکومەتداریدا جێگەی دەبێتەوە نە سودی بۆ لایەنی نەتەوەی و نیشتیمانی ئێمە هەیە، بەڵکو ئەمە تەنها هەنگاوێکە کە دوو پارت لە هەولێر و تورکیا تێیدا سودمەند دەبن و پارتی بەمە پەیامێک دەدات بەگوێی هێزەکانی دیکەدا و پێیان دەڵێت: ئێمە لە ڕێگەی تورکیاوە دەمانەوێت جارێکی دیکە بێینەوە ناو هاوکێشە سیاسیەکە و دیاریشە،  ئەردۆغان بۆیە لەم کاتەدا هەولێر هەڵدەبژێرێت، چونکە هەولێر بە چەقی ئەو مامەڵە سیاسی و ئیستیغباراتیانەی خۆی دەزانێت کە هەوڵی بۆ دەدات
 
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد، لە بارەی سەردانەکەی،ئەردۆغان بۆ هەولێر و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و تورکیا لەداهاتودا وتی: تورکیا مەسەلەی پێکهاتەکان دەخاتە ناو بابەتی پارتییەوە، واتا  تورکمانەکان و پارتی ئەو هێزە دەستەمۆیانەن بۆ تورکیا کە تورکیا دەیەوێت لەو ئاستەدا پیشانی بدات کە بڵێت: ئەگەرپارتی و تورکمانەکان لەناو هوکێشەکاندا نەبن ئەوائێوە ناتوانن هەنگاوێکی باش بنێن، بۆیە پێموایە ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانەوە بڵاوبوتەوە ڕاستە کە ئەردۆغان پێداگری لەسەر ئەوەکردووە کە هەڵبژاردنەکان نەکرێت تاوەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆی یەکلای دەکاتەوە و تا ئەوەی کەڕێژەیەک لە کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری دەکرێت ئینجا دەبێت پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، هەر ئەمەشە وادەکات کەپێمان وابێت ئەردۆغان، پشتیوانی ویستەکەی پارتی دەکات لەبەرئەوەی ئەگەر پشتیوانی پارتی نەکات بۆ بەشداری نەکردن، ئەوا بەو مانایەیە کە پشتیوانی ئەو هێڵە سونییە دەکات کە هەم هەولێر و تورکمانەکانە بۆ ئەوەی ئەم هێڵە سنویە نەپچڕێت و هێڵێکبێت ڕون و ڕەوان جیای بکاتەوە لەو هێڵەی دیکە کە بە هیلالی شیعی ناودەبرێت، بۆیە ئەردۆغان کاتێک بەپارتی دەڵێت کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن کە کاتێک ئەم هێڵە سونیە لە هەڵبژاردنی کوردستاندا جێی دەبێتەوە.
 
لەبارەی ئەگەر ڕوودانی هێرشەکانی داهاتوی تورکیا بۆ ناوچەکەو کاریگەری لەسەر داهاتووی کوردستان، ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ئەوەی خستەڕوو:" کە یەکێک لە مەترسیە زۆر دیارەکان، کە لەماوەی سیازدە ساڵی ڕابردوودا ئەگەر تورکیا لە دورەوە هەڕەشەی کردبێت لە سلێمانی و لەو هێزانەی کە لە سلێمانیدا هەن، ئەوا دوای ئەو هەمو ساڵە ئەمە ترسناکترین سەردانە کە دەیکات و ناوچەکە بەگشتی دەکەوێتە بەردەم مەترسی تێکچونی ئارامی و ڕەنگە ماڵی کوردی لەم ئەگەرەدا تێکبچێت و بەداخەوە ناوچەی سەوز نەتوانێ خۆی بگرێت لەبەردەم ئەم پێکدادانە سێکوچکەیەدا کە مەبەستمان لێی هەولێر و بەغداد و تورکیایە، بۆیە سەردانەکەی ئەردۆغان بەتەواوی ماڵی کوردی و بەدیاریکراوی ناوچەی سلێمانی دەخاتە بەردەم مەترسییەکی حەتمی.