ئەو تۆمەتبارانەی کە ڕووبەڕووی پۆلیس بونەوە دەستگیر کران
(0) /
ڕوانگە - عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکردوەو دواتر بەرەو قەزای کەلار هەڵهاتوون.
وتیشی: دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلارکرد و زیانی مادییان بە دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پۆلیس گەیاندووە و خۆشەبەختانە زیانی گیانی بەدواوەنەبوو
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان،ئاماژەی بەوەشکرد:" لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندابگرن.
علی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:" تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای کەلارن و
لەئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.

تێبينيێك بنێرە: