ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان: زیادەڕۆیەکان بۆ سەر موڵکی گشتی لە گەرمیان بەردەوامی هەیە
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان،ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ ساڵە سکاڵای یاسایم دژیی چەند بەرپرسێک لە گەرمیان تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی زیادەڕۆییان کردۆتە سەرموڵکی گشتی، بەڵام تاوەکو ئێستا داواکاریی گشتی هیچ جوابێکیئەو سکاڵایانەی نەداوینەتەوە و زیادەڕۆیەکان بۆ سەر موڵکی گشتیش هەر بەردەوامی هەیە
شیرین ئەمین، ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی کورستان، ڕایگەیاند:" ڕۆژی2021/4/18 واتا سێ ساڵ بەرلەئێستا سکاڵایەکم ئاراستەی داواکاریی گشتی گەرمیان کردووە،دژی ژمارەیەک بەرپرس کە پاش وردبینیکردن و بەدواداچون لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و بەتایبەتیش لە قەزای کەلار، دەرکەوتووە ئەوانە زیادەڕۆییان کردۆتە سەر موڵکی گشتی.
وتیشی: ئەو زیادەڕۆیانەی کە کراون ، دروستکردن مۆڵ و بازار و دوکان بوون لەسەر موڵکی گشتی، کە دیارەئێمە کە ئەوکات ئەندامی پەڕلەمانی کوردستانبوین و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە هەوڵماندانەوە ئەو زیادەڕۆیانە ڕابگرین و هەربۆیە ئەو پرسەمان جوڵاند.
شیرین ئەمین، ڕونیشی کردەوە:" ماوەی سێ ساڵە ئەو سکاڵایەمان تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکوئێستا ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەبێت دادگا هیچ بەدواداچونێکی بۆ ئەو پرسە نەکردووە و ئەگەریش بەدواداچون کرابێت ئەوا بڕیارەکانیان نەگەیشتووە بە قۆناغی کۆتایی وئێمە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەندامەکەی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:"
بەداخەوە تاوەکوئێستا نەک نەتوانراوە سنورێک بۆ زیادەڕۆیەکان دیاری بکرێت، بەڵکو بەپێچەوانە لە ئێستادا زیادەڕۆیەکان زیادیان کردووە و بەرگێکی یاسایشیان بەبەرداکراوە.
شیرین ئەمین، ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی کورستان، باسی لەوەشکرد:"ئێستا زیادەڕۆیەکان لەژێر ناوی پرۆژە و کۆمەڵێکی ناوی جیاوازدا دەکرێن و بەرپرسان دەست بەسەر زەوییە نایاب و گرنگەکاندا دەگرن و بەنرخێکی زۆرکەم پێیان دەدرێت و بەداخەوە لەو پرۆژانەش تەنها ئەو بەرپرسانە قازانج دەکەن و هاوڵاتیانی دەڤەرەکەش هیچ سود و قازانجێکیان دەست ناکەوێت.
تێبينيێك بنێرە: