بەهۆی PKKوە، شیعە و سوننە ناکۆکن / ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
(0) /
ڕوانگە - بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە، هێزە عیراقییەکان کۆبوونەوەیەکی نیمچە رەسمییان ئەنجامداوە لەسەر هەڵوێستی یەکلایەنەی عیراق و بەدەمەچوونی عیراق بۆ کۆی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیا، بەتایبەت بابەتی هاوکاری ئەمنی و دروستکردنی بەرەیەکی سەربازیی ـ ئیستیخباراتیی لەنێوان "ئەنقەرە ــ هەولێر ــ بەغدا"دا بۆ لێدان و کۆتاییپێهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەبەرامبەردا تورکیا هەڵدەسێت بە بەردانەوەی ئاو و هاوکاری و ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
بەڵام بەشێکی هێزە شیعییەکانی ناوکۆبوونەوەکە، رەخنەی توندیان لە سوننە و تورکمانەکانی هەولێر و کەرکوک گرتووە و پێیانوابووە شەڕی شیعە و پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوودی دەوڵەتی عیراق نییە و هیچ پێویست ناکات ئەوان بچنەناو شەڕێکەوە کە بە تورکیا و هاوئاوازەکانی نەکراوە و ئێستا دەیانەوێت شیعەکان لەو جەنگە تێوەبگلێنن، زۆرترین هەڵوێستیش لە ئەو سەرکردانەی شیعە بینراوە کە مەیلی عەسکەرییان هەیە و پێیانوابووە نابێت هەم عیراق ببێتە مەیدانی جەنگ، هەم هێزە شیعییەکان بچێتە جەنگێکەوە کە بەسەریاندا دەچەسپێنرێت.
ئەو سەرکردە شیعانە لەکاتی پێداگرییاندا لە هەڵوێستەکەی خۆیان، وتوویانە "ئێمە نەک جەنگێک بۆ تورکیا هەڵناگیرسێنین و لەسوودی هێڵێکی سوننی کۆتایی بێت، بەڵکو پێویستە ئێمە لەپاڵ هێزی هاوپەیماناندا هەموو هێزەکانی دیکەش لە عیراق وەدەربنێین بە اودی تورکیاشەوە"
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا سەرکردە سوننی و شیعییەکان دابەشی دوو بەرەن ئەگەر عیراق ناچار بکرێت جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات، سوننەکان و تورکمانەکان و هەولێر، هیچ پێچوپلوچێکیان نییە و بە تورکیاشیان وتووە ئەوان ئامادەن، ئەردۆغانیش دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا و لە رێوڕەسمێکدا رایگەیاند "لە باشووری عیراق ئۆکەی پێدراوە بۆ هەموو شتێک"، بەڵام سەرکردە شیعەکان تا ئێستا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە، ئەوان جەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان ناکەن.
تێبينيێك بنێرە: