دواخستنی هەڵبژاردن، لە بەرژەوەندی ئەو هێز و لایەنانەدایە کە قەوارەی هەرێمی کوردستانیان لاپەسەند نییە
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندانییە و یەکێتی دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
سالار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ڕایگەیاند:" یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت و ڕۆژی 6/10 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستنی هەڵژاردن لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نییە.
وتیشی:" یەکێتی بەهیچ جۆرێک ڕازی نییە بەدواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و ناکۆکە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هیچ بیانوییەکیش نییە بۆ دواخستنی و کۆمیسۆن و سەرۆکی هەرێم، بڕیاریان داوە کە 6/10 هەڵبژارن ئەنجام بدرێت، ئەمە دوای ئەوەی کە 4 جار مەرسومی جیاجیا دەرکراوە
سالار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ئاشکرایشیکرد:" دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، تەنها لە بەرژەوەندی ئەو هێز و لایەنە شۆڤێنیانەیە کە نیزامی فیدراڵییان لە عێراقدا ناوێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان یان لاپەسەند نییە و وە بە پێچەوانەوە بەردەوام بون و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا لە بەرژەوەندی هەمووانە.
تێبينيێك بنێرە: