حکومەتی عێراق هەڕەشە لە ئەنجامدەرانی هێرشە ڕۆکێتییەکان دەکات

(0) / / ئاسیا / بنکەی سەربازی بەلەد


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەربازیی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە بە توندی وەڵامی ئەوانە دەدەنەوە کە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکان.

یەحیا ڕەسوڵ وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گورزی کوشندەیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان داوە.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر بنکە سەربازییەکان بە تایبەت بنکەی سەربازی بەلەد، وتی: ئەم بنکە سەربازییە بە تەواوی عێراقییە و سەرجەم ئەندامان و ئەفسەران و پسپۆڕان و تەنانەت پاسەوانەکانی عێراقین و هیچ هێزێکی هاوپەیمانانی تێدا نییە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی کە هێزەکانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی لە تواناکانی خۆیان کە دەتوانن وەڵامێکی توندی ئەوانە بدەنەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن./.