لە نێوان حکومەتی هەرێم و بانکی بازرگانی عێراق بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران رێککەوتنکراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تەوتین هەژماری من کوردستان مەسرور بارزانی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بە گوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق (TBI)  رێککەوتنکراوە بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە و تێیدا هاتوە، پێتان رادەگەیەنین رێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کراوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی وەک رەشید، رافیدەین یان بانکت بازرگانی عێراق دابەشبکرێت.