یەدەگی نەوتی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە یەدەگ نەوت عێراق کوردستان


May 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، یەدەگی نەوت بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە و 29 پڕۆژەش لە بواری نەوت و غازدا پێشکەش دەکەین.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بۆنەی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی خولی پێنجەم و شەشەم لە بەغداد، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”ئەمڕۆ 29 پڕۆژەی گرنگ پێشکەش دەکەین بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و سامانی غاز کە کاریگەری زیادکردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە بۆ بەرهەمی نیشتمانی”.

جەختی لەوەشکردەوە، ” ئەم پڕۆژانە بەشدار دەبن لە فراوانکردنی ئابوری وڵات و گەشەکردنی پارێزگاکان لەڕووی دابینکردنی هەلی کارەوە و دەبنە هۆی سەقامگیریی لە تەواوی وڵاتدا”.

دەشڵێت، ”سەرکەوتوبووین لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ بەرهەمی نیشتمانی و رایدەگەیەنین لە داهاتوویەکی نزیکدا یەدەگی نەوتی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزدەبێتەوە”.