بەرپرسێکی سعوودیە دانوستانەکانی تاران – ڕیاز ی لە بەغدا پشتڕاست کردەوە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە شاری بەغدا لە گەڵ شاندێکی ئێرانی کۆبووەتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لێدوانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بڵاوکردووەتەوە کە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە بەغدا، ڕایگەیاندووە ئامانجی دانوستانەکان کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە.

ڕید کریملی بەرپرسی پلاندانانی سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان باس بکرێت.

ئەمەش یەکەم جارە کە سعوودیە بە فەرمی باس لە دانوستانەکانی لە گەڵ ئێران دەکات./.