شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی تاوەباران و بروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی ناوبەناو بەشێوەی پچڕپچڕ و هەندێک جار بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت .
ئاماژە بەوەش کراوە، ئاستی دابارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تری هەرێم، پلەکانی گەرماش ٤ بۆ ٥ پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
سەبارەت بە کەشی سبەی سێشەممە ئەوە خراوەتە روو، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور نمەباران و تاوەباران و هەورەبروسکە دەست پێدەکات و پاشان بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی هەرێم بە شێوەی پچڕپچڕ درێژ دەبێتەوە.
دواتر، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٦
سلێمانى: ٢٥
دهۆک : ٢٢
زاخۆ : ٢١
هەڵەبجە : ٢٥
کەرکوک: ٢٩
سۆران : ٢٢
حاجی ئۆمەران: ١٣
گەرمیان : ٢
تێبينيێك بنێرە: