سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پرسێك تاوتووێ ده‌كه‌ن

(0) / / عێراق / ڕوانگە هەرێم بەغداد


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پرسێك تاوتووێ ده‌كه‌ن.
فایق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ چه‌ند پرسێكیان تاوتووێ كرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕوانگەی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" فایق زه‌یدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
 هه‌روه‌ها وتی" هه‌ردوولا چه‌ند پرسێك كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری یاساییه‌ تاوتووێیان كرد.