هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت
(0) /
ڕوانگە - لەنزیک گەرووی بابولمەندەب بە مووشەک هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوت،کە ئاڵای پەنەمای بەسەرەوە بووە.
کۆمپانیای ئامبرێی تایبەت بە ئاسایشی دەریایی رایگەیاند، "کەشتییەکی هەڵگری نەوت کە ئاڵای پەنەمای بەسەرەوە بووە، لە نزیک شاری موخای یەمەن، لەنزیک گەرووی بابولمەندەب بە مووشەک هێرش کرایە سەری
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو:" دوای هێرشەکە ئاگر لەسەر کەشتییەکە کەوتووەتەوە، بەڵام کەشتیەکە هەر لە ڕۆیشتن بەردەوام بووە.
هەرچەندە وەها گوماندەکرێت کە ئەم هێرشە لە لایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئەنجام درابێت، بەڵام تائێستا حووسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.
گومانی ئەنجامدانی ئەوهێرشە لەلایەن حووسیەکانەوە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززەوە لە تشرینی یەکەمی 2023، هاوپەیمانێتییان لەگەڵ حەماس دەربڕیوە و بڕیاریان داوە هێرش بکەنە سەر "کەشتییە ئیسرائیلییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا."
تێبينيێك بنێرە: