پارەکەی هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە
(0) /
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە پارەکەی هاوپەیمانان بۆ دابینکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتووەتە ئەم وەزارەتە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی ئەو هاوکارییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکەی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکە بڕە پارەیەک لە خۆ دەگرێت بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادە و هەروەها چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەلوپەلی شەڕکردن./.
تێبينيێك بنێرە: