جومانە غەلای: دەرگای تۆماری دەنگدەران دەکرێتەوەو پەنجەمۆر نوێدەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە جومانە گەلای تۆماری دەنگدان


May 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وتەبێژی کمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادنرکان ئاماژەی بەوەداوە کە دەرگای تۆماری دەنگدەران دەکرێتەوەو پەنجەمۆر نوێدەکرێتەوە و ئەوانەی پێشتر پەنجەمۆرەكانیانی نەخوێندووەتەوە، سەردانی نووسینگەكانی كۆمسیۆن بكەن.
 
جومانە غەلای  وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند" ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە جارێكی تر دەرگای تۆماركردنی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوانەی پێشتر ئامێرەكانی دەنگدان پەنجەمۆرەكانیانی نەخوێندووەتەوە، سەردانی نووسینگەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ ئەوەی دووبارە پەنجەمۆریان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لێ وەربگرن.