پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم لە وەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم کرد و پرۆژەیاساکەش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە کە لە پاش 2013 ئەمە یەکەم جارە کە پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاش 2013، شەڕی داعش و قەیرانی داراییی وەک پاساوی نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان باس کردووە.

ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بودجەی ساڵی 2021 هێشتا جێبەجێ نەکراوە، نە هەرێم هیچ بڕە نەوت یان داهاتێکی ڕادەست کردووە و نە بەغداش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە./.