ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە کوردستان ئیران ڕەئیسی


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ  لە 14 ی كانونی یەكەمی ساڵی 1960 لە شاری مەشهەد لەدایكبووە.

یەكێكە لە سەركردە سیاسییەكانی ئێران و هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئێرانە كە لە ساڵی 2021 ـەوە بە هەڵبژاردن ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

ساڵی 2004 تا 2014 لەلایەن عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێرانەوە كراوەتە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران

لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی ئێرانەوە، ڕەئیسی لەناو دەسەڵاتی دادوەریی ئێراندا پۆستی گرنگ و هەستیاری پێدراوە.

ساڵی 1985 بووەتە داواكاری گشتیی گەورە شاری تارانی پایتەخت و ساڵی 1989 بووەتە داواكاری گشتیی شۆڕشی ئیسلامیی لە تاران و سەرۆكی دامەزراوەی چاودێری و پشكنینی گشتیی.

پاشان وەك نوێنەری پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، وەك ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری هەڵبژێردراوە.

 لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2017 خۆی كاندیدكردو بەڵام لەبەرامبەر (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆك كۆماری پێشوی ئێراندا دۆڕاندی.

ساڵی 2021 جارێكی دیكە خۆی كاندیدكردەوە و توانی بە ڕێژەی 61.95%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و ببێتە هەشتەم سەرۆك كۆماری ئێران.

ڕۆژی یەك شەممە 19 ی ئایاری 2024 لە گەشتێكدا بۆ كردنەوەی بەنداوێكی گەورە لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، فڕۆكەكەی كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.