تۆمەتبارکردنی ئه‌مریكا به هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران وهاوه‌ڵه‌كانی
(0) /
ڕوانگە - محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكای به هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران وهاوه‌ڵه‌كانی تۆمه‌تباركردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌مارۆی خستووته‌ه سه‌ر فڕۆكه‌وانیی ئێران و هاورده‌كردنی پارچه‌ی یه‌ده‌گ و نوێی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
زه‌ریف باسی له‌وه‌شكردووه:" سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، هاورده‌كردنی فڕۆكه‌و پارچه‌و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی له‌خۆ گرتووه، له‌نێویشیاندا ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دروستكراون و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێرانه‌وه به‌كار هێندراون له جۆری (بیل 212).
ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی سه‌ركۆماری ئێران كه به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه له باكووری رۆژئاوای ئێران كه‌وته خواره‌وه، له ساڵی 1968 له ئه‌مریكا و له لایه‌ن كۆمپانیای (بیل بۆ فڕۆكه) دروست كراوه. دوو بزوێنه‌ری هه‌یه و یه‌ك كورسی بۆ فڕۆكه‌وان تێدایه، توانای هه‌ڵگرتنی 13 تا 14 كه‌سی هه‌یه. قه‌باره‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه له ناوه‌وه ده‌گاته 6.23 مه‌تر و ئه‌وپه‌ڕی توانای هه‌ڵگرتنی 2268 كیلۆگرامی هه‌یه.
تێبينيێك بنێرە: