یەکێتی: حکومەتی هەرێم گوێ بە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە نادات

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی پەسەندکردنی سزای گیراوانی بادینانەوە ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم گوێی نە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ نەدا، هەروەها ڕەخنەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمریکای لە بەرچاو نەگرت تا کار گەیشتە دەرکردنی بەیاننامەی ناڕەزایی یەکێتی ئەورووپا.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە برادەران بەم هەموو ڕەخنە و ناڕەزاییەوە هێشتا بێ باکن.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆتاییدا پرسیاری ئەوەیکردووە کە ئایا ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئاستەی باکمان بەوانە نەبێ، کە ماوەی سی ساڵە دەمانپارێزن و هاوکاریمان دەکەن؟/.