لە تاران؛ سودانی لەگەڵ ڕابەری باڵا ئێران دیداری کرد

(0) / / عێراق / ڕوانگە تاران سودانی ڕەئیسی


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، لە تاران لەگەڵ ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران  ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەئی كۆدەبێتەوە و سەرەخۆشی لێ دەكات، بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڵانیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ ڕوانگە نێردراوە، تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تاران لەگەڵ ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەئی كۆدەبێتەوە و سەرەخۆشی لێ دەكات، بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڵانیان".