نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی زیاتری تۆمارکرد

(0) / / ئەمەریکا / ڕوانگە نرخی نەوت ئابووری


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک سەرلەنوێ رووی لە دابەزین  کرد.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨١ دۆلار و ٣٦ سەنت بوو.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو.
 
ترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.