نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیی لە سەر دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


May 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە هەڵکشانە.

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی ئەم ڕێکخراوە لە عێراق چەندین شێوازی نیگەرانیکەری دۆکۆمێنت کردووە لە مانگی ئازاری 2020 تا نیسانی 2021 کە تێبینی کراوە کەسانێک بە ئامانج کراون بە هۆکاری پەیرەوکردنی مافەکانیان لە ڕەخنەگرتن یان ڕێپۆرتکردن لە هەڵسووکەوتەکانی دەسەڵاتە گشتییەکان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکان و دەستدرێژیکردن لە جێبەجێکردنی یاساکان و پابەندنەبوون بە ڕێکارە یاساییە پەیوەستەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم، جێی نیگەرانی ئێمەیە./.