تەرمی پیاوە ونبووەكەی قەرەداغ دۆزرایەوە
(0) /
روانگه - دوای زیاتر لە 20 ڕۆژ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو پیاوە تەمەن ٧٥ ساڵەی خەڵکی ناوچەی قەرەداغ کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری دەرچووبو لەماڵ دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە:" دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی نەجمەدین محمد ساڵح، تەمەن ٧٥ ساڵ لەڕۆژی ١ی ٥ی ٢٠٢٤ وە لەماڵَ چوبووە دەرەوە و چارەنووسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڵاتییە، سەرەنجام ئەمڕۆ ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤ تەرمی هاووڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
لە ڕاگەێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکە.

تێبينيێك بنێرە: