یەکێتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە وەک وەسیلەیەک کاری کردووە لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەی و نیشتیمانیەکاندا
(0) /
ڕوانگە ـ لێپرسراوی مەڵبەندی 9 ی شارەزوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" یەکێتی ئێستا بەشێک لە خەباتەکەی تەرخانکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، چونکە ئێستا حکومەت بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە لە قەیرانێکی ئابوری و سیاسی و ئیداریدایە و پەڕلەمان لەکارکەوتووە، بۆیە بەشێک لە خەباتی ئێستامان تەرخانکردووە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ڕەوشەخراپەی حکومەت،
عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی 9 ی شارەزوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.ڕایگەیاند:" لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا پیرۆزبای لە سەرۆکی یەکێتی وکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم پێشمەرگە دێرینەکان و لە هەڤاڵانی یەکێتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین،
وتیشی:" یەکێتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە وەک وەسیلەیەک کاری کردووە لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەی و نیشتیمانیەکاندا و بەدیهێنانی مافی گەلی کوردا.
عومەری حاجی ئەحمەد،ڕونیشی کردەوە:" لەمڕۆشدا یەکێتی جەختی کردۆتەوە لەسەر بەردەوامبونی لەسەر بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کورستان و هاندانی هەڤاڵانمان بەشێوەیەک کە لەخزمەتی خەڵکدابن بۆ ئەوەی بتوانن لەسایەی حکومڕانییەکی ئازادا ژیانێکی ئاسودە فەراهەم بکەن.
عومەری حاجی ئەحمەد،لێپرسراوی مەڵبەندی 9 ی شارەزوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،ئەوەشی خستەڕوو:" یەکێتی تێدەکۆشێت لەپێناو بەدیهێنانی حکومڕانییەکی باشتر لەئێستا و بۆ ئەوەش یەکێتی ئێستا بەشێک لە خەباتەکەی تەرخانکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، چونکە ئێستا حکومەت بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە لە قەیرانێکی ئابوری و سیاسی و ئیداریدایە و پەڕلەمان لەکارکەوتووە، بۆیە بەشێک لە خەباتی ئێستامان تەرخانکردووە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ڕەوشەخراپەی حکومەت، بۆئەمەش پێویستیمان بەهەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد هەیە و بۆیە لەو پێناوەدا کاردەکەین.

تێبينيێك بنێرە: