بافڵ تاڵەبانی: یه‌كێتی زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا / بمانكەن بە زۆرینە، ئەوسا دەبینن چۆن خزمەت دەكەین
(0) /
ڕوانگە ـ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجامێكی زۆر زۆر باش به‌ده‌ست ده‌هێنن، دەشڵێت "دەنگمان پێ بدەن و بمانكەن بە زۆرینە، ئەوسا دەبینن كە چۆن خزمەت دەكەین".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه حزبه‌كه‌ی ده‌ریده‌كات، رایگه‌یاند كه "رازی نیم له‌وه‌ی كه ده‌یبینم، گه‌نجه‌كانمان دۆخیان باش نییه، كه‌مئه‌ندامه‌كانمان، نه‌خۆشخانه‌كانمان دۆخیان باش نییه، باشه راسته دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه و دوای ئه‌و هه‌موو ملیاران دۆلاره كه له هه‌ولێره‌وه هاتووه و رۆیشتووه، ئێستاش كوردستان كاره‌بای 24 سه‌عاتی نییه؟ ده‌توانن بڵێن دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌بووه راسته، ده‌شتوانن بڵێن به‌شێك له به‌رپرسیارێتییه‌كه له ئه‌ستۆی ئێمه بووه، ئه‌وه‌ش راسته".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به هی هه‌موو حزبه‌كان ده‌نگ به ئێمه بده‌ن، هێز به ئێمه بده‌ن، بزانن كه ئێمه له‌ناو حكومه‌تدا زۆرینه بووین ده‌توانین چ خزمه‌تێك بكه‌ین؟ تاقی بكه‌نه‌وه، هه‌موو شتێكی تریان تاقیكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش تاقی بكه‌نه‌وه من گه‌ره‌نتییان ده‌ده‌مێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه".
وتیشی: "به‌داخه‌وه من هه‌ستده‌كه‌م له زۆر بواردا نه‌ك بۆ پێشه‌وه ناڕۆین، به‌ڵكو بۆ دواوه ده‌ڕۆین، وه‌ك ئازادیی نووسین، ئازادیی فیكر، ئازادیی ئایین، له‌مانه‌دا بۆ دواوه ده‌ڕۆین!".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌مساڵ یه‌كێتی زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی جێی سه‌رنجمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان، وابزانم ئێمه تاكه حزبین كه توانیومانه له ساڵێكدا سه‌ردانی روسیا، ئێران، به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ین، له كۆتایی ساڵیش‌دا ده‌چم بۆ چین، ئه‌م وڵاتانه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان زۆر خراپه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌ڵام زۆر پێیانخۆشه كه یه‌كێتی ئه‌و سه‌ردانانه ده‌كات، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه "یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تریش رای جیاوازمان هه‌یه، خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر چه‌ند شتێك بیروڕامان وه‌ك یه‌كه، وه‌ك پاراستنی هه‌رێم، رێزگرتن له خه‌ڵكه‌كه‌مان، كوردستان بۆ پێشه‌وه ببه‌ین، ئارامی و ئاسایش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان دابین بكه‌ین، له‌م بابه‌تانه‌دا ئێمه یه‌كین، جیاوازیمان له بابه‌ته‌كانی تر با به شتی خراپ سه‌یری نه‌كه‌ین، با به شتێكی چاك سه‌یری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نییه‌تمان باش بێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت حكومه‌ت بێت و وه‌كو چه‌ك به‌كارنه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر دادگا دادگا بێت وه‌كو چه‌ك به‌كارنه‌هێنرێت، له‌ناو كابینه‌ی حكومه‌ت، له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌م بیروڕا جیاوازانه ده‌توانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌توانین ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین و ره‌ئی بده‌ین و له ناوه‌ڕاست یه‌كبگرینه‌وه و متمانه دروست بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆده‌بنه‌وه، بۆ گله‌ییه‌كان ناگه‌یه‌نن، سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ده‌یگه‌یه‌نین و زۆر جاریش ره‌ئییه‌كانمان زۆر زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار كه رێككه‌وتنه‌كانمان ده‌گه‌نه قۆناغی جێبه‌جێكردن، له‌وێ تووشی ئاسته‌نگ و كۆسپ ده‌بین".
ئاشكراشیكرد كه "له هه‌رێم كێشه‌ی كۆتامان نییه، دوو چاره‌سه‌رمان هه‌یه بۆ كێشه‌ی كۆتا، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه پێنج كۆتاكان دابنرێنه‌وه كه سیانی له ناوچه‌ی حزبێكی تره و دووانی له‌م ناوچه‌یه‌یه، ئه‌مه پێشنیازێك بوو، پێشنیازێكی تریش ئه‌وه‌بوو كه پێشنیازی خۆمه كه چۆن هه‌موو حزبێك ناچار ده‌كرێت كۆتای ژنانی هه‌بێت، با دیسان ناچاریش بكرێت كه هه‌موو حزبێك كۆتای پێكهاته‌كانی تێدا بێت، هه‌ردوو پێشنیازه‌كه هه‌یه، جا فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئه‌وه كێشه‌كه‌تانه وه‌رن با له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وین".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "په‌یامی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه ئێمه حه‌زمان له هه‌ڵبژاردنه، په‌له‌شمانه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامێكی زۆر زۆر باشیش ده‌هێنین له هه‌ڵبژاردنه‌كه، هه‌ر ره‌نگه ئه‌وه‌ش یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كان كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن".

تێبينيێك بنێرە: