کەشناسی سلێمانی: رێژەی باران لە وەرزی بارانبارینی ئەمجارەدا دووهێندە بووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە بارانبارین کەشناسی


Jun 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ کەشناسی سلێمانی رێژەی بارانی لە وەرزی بارانبارینی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ راگەیاند و دەڵێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین رێژەکە دوو هێندەی وەرزی بارانبارینی رابردوو بووە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کۆی گشتی رێژەی باران لە وەرزی بارانبارینی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە سەرجەم وێستگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی و هەندێک وێستگەی کەشناسی کشتوکاڵی دووهێندەی وەرزی بارانبارینی رابردوو بووە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرترین رێژەی باران لە بەرزنجە باریوە کە هەزار و ٦٣٧.٧ ملم بووە. هەروەها کەمترین رێژەی باران لە کەلار بووە بە ٤٤٠ ملم.
بەپێی ئاماری کەشناسی هەرێم، لە سەنتەری شاری سلێمانی ٧٢٤.٣ ملم باران باریوە و لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەش ٨٤٢.٢ ملم باران باریوە.
رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکە بەم جۆرە بووە: