سەرۆکی فەرەنسا داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕوانگە فەڕەنسا غەزە


Jun 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا بە چوار زمانی (فەرەنسی، عەرەبی، عیبری و ئینگلیزی) نووسیویەتی: دەبێت شەڕی غەززە ڕابگیرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن زیادی کرد: ئێمە پشتگیری لە پلانی تۆکمەی ئەمریکا دەکەین (بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان) و بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو لایەک.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە داوای ئازادکردنی دیلەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە لە پێناو هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و هەنگاونان بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین.