پشوی ئەو خوێندکارانە دیاریکرا کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان پشوو خوێندکار


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕاگەێنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن نزیکەی 20 ڕۆژ پشووی جەژن وەربگرن.

لەو ڕاگەێنراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی 5ی حوزەیران تاوەکو 23ی حوزەیران بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.