سەردانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد بێ ئەنجام بووە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کوردستان غالب محەمەد مەسرور بارزانی


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، باس لەوەدەکات کە سەردان و هەوڵەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد، بێ ئەنجام بووە و نەیتوانیوە دەستکەوتێک بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێنێت.

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پێشویپەڕلەمانی عێراق، ۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و هەندێک بڕیاردەردەکات کە بەهیچ جۆرێک ئیشی ئەم حکومەتەنییە
بۆیە، ئەگەر بەرپرسانی ئەم حکومەتە هەندێک ڕێز لەدەزگاو دامەزراوە حکمییەکان بگرن، نابێت ئەو بڕیارانە دەربکەن، بۆنمونە، بڕیاردان لەبارەی هەژماری من، هەروها بڕیاردان لەبارەی باج و پلەبەرزکردنەوە و کە ئەم حکومەتە ناتوانێت ئەو بڕیارانە بدات، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەستیان بۆ ئەو پرسانەش بردووە.

وتیشی:"  ڕۆیشتنی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت  بۆ بەغداد  بۆ کۆمەڵێک مەبەست بوو، یەکەمیان مەبەستی چونەکەی بۆ  پرسی هەژماری منە، چونکە ژمارەیەکی زۆر  هاوڵاتی سوری و تورکی و ڕوسی و ئێرانی تەنانەت هاوڵاتی ئەوروپیشی تێدایە و لە هەرێم مووچە وەردەگرن، بۆیە سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەچووە ئەوناوانە لە لیستی مووچەدا جێگیربکات بەێ ئەوەی بچنە ژێرباری ئەوەی کە ئەو ناوانە ڕەوانەی بەغداد بکەن و بەغداد نەتوانێت چاودێری ئەو پارەبکات کە دێتە هەرێمی کوردستانەوە، کە ئەم هەوڵەی مەسروربارزانی سەرناگرێت، چونکە بەگوێرەی بڕیاری دادگایی فیدراڵیی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانکێکی حکومییەوە دابەشبکرێت و  ئەو بانکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت، مەبەستی دووەمی سەردانەکەیشی  پرسی هەڵبژاردنە کە لەمەشدا هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت سەری نەگرتووە، چونکە پارتی بەتایبەت دەیویست هەڵبژاردن دوابخات بۆئەوەی ژمارەیەک ئامانجی هەبوو بەدیبێنێ، لەوانە گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان و هەروەها دەیویست کۆمیسۆنی هەڵبژاردنی عێراق، بکەوێتە ماوەیەکی غەیرە یاساییەوە، کە ئەوکات کۆمەڵێک  قازی لە دەستەباڵای قەزای هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکەن، بەڵام ئەو هەوڵەشیان سەرینەگرت

غالب محەمەد، ئاشکرایشیکرد:" یەکێکی دیکە لە مەبەستەکانی سەردانەکەی مەسروربارزانی بۆ غداد، ئەوەبو کە ئەگەر سکاڵایەک هەبێت ئەوا بڕیاری یەکلاکەرەوە قەزای هەرێم بێت، کە ئەو هەوڵەشی سەری نەگرت، هەربۆیە هەمو هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت بۆئەوەیە کە دەستکەوتێکی هەبێت،بەڵام حکومەتی عێراق نەیهێشتووە هیچ دەستکەوتێکی هەبێت. جگەلەوەی دوای گەڕانەوەی لەبەغداد دەڵێت: لەوانەیە لەم ماوەیەدا مووچەبێت کە ئەوەش بەدەستکەوت هەژمارناکرێت.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە، پارتی دەتوانێت هاوشێوەی پێداگیریەکانی لەناوخۆدا کە ببوەهۆی بەدیهێنانی داواکانی، بتوانێت بەرامبەر بەغدادیش بەردەوامبێت لەسەر پێداگیریەکانی بۆئەوەی داواکانی جێبەجێ بکرێت؟ 

، ئەندامەکەی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، رونیکردەوە:" تائێستا هیچ یەکێک لە داواکاریەکانی مەسروربارزانی، جێبەجێ نەکراوە و تەنها یەک داواکاری جێبەجێ بووە ئەویش دواخستنی هەڵبژاردنە، کە جگە لەوە هیچ یەک لە داواکانی سەرۆکی هەرێم جێبەجێ نەکراوە و لەو پێنج کورسی کۆتاکانیش وایبۆدەچم پارتی تەنها دوو کورسیان ببات، کە ئەوەیش هیچ لە هاوکێشەکە ناگۆڕێت، کەواتە ئەمە پێمان دەڵێت: پارتی بەرەو لاوازبون دەچێت.

 غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، باسی لەوەکرد:" ئەو هەموو تەنازولەی کە سەرۆکی حکومەت و بەتایبەت پارتی بۆ بەغداد و وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکێ کردی ئەگەر نیوهێندەی  ئەوە بۆ خەڵکی هەرێمی بکردایە ئەوا سەرکەوتوتردەبو نەک ئەوە، بەڵکو ناچاریان کرد بڕوات لە دادگای فیدراڵیی سکاڵا تۆماربکات، ئەو دادگایەی کە پێشوتر بە مەحکەمەی سەورە ناویان دەبرد.